اعتذارنعتذر عن عدم التحديث اليومي لموقع كتلة التحالف الكردستاني باللغة الكردية وذلك لوجود خلل فني فيه، وسوف نقوم بأصلاحه بأسرع وقت ممكن.. ولكم التقدير....
درێژه
هه‌ردوو په‌رله‌مانی عیراق و كوه‌یت كۆده‌بنه‌وه13/6/2009
به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ردوو په‌رله‌مانی عیراق و كوه‌یت كۆببنه‌وه.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ده‌نگوباس، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و وتی: "له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه"....
درێژه
مه‌حمود عوسمان: به‌م زوانه مالیكی و بارزانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كۆده‌بنه‌وه13/6/2009
رۆژ سێشه‌ممه‌ی رابردو كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان نوێنه‌رانی حكومه‌تی به‌غدا و حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یونامی) به‌ڕێوه‌چو له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا و پێشبینی ده‌كرێت له داهاتویه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانه‌وه كۆببنه‌وه....
درێژه
سیروان كاكه‌یی له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه13/6/2009
په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ماده‌ی 23، سیروان كاكه‌یی عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان تۆمه‌تبارده‌كات كه نه‌یانویستوه ماده‌ی 23 بگاته ئه‌نجام، چونكه له‌قازانجی ئه‌وان نه‌بووه.
23 له‌مپه‌رێك بوو بۆ 140
له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه سیروان كاكه‌یی ده‌ڵێت «هه‌ردوو ماده‌ی 23و 24 له‌دورو نزیك، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه نییه». سیروان كاكه‌یی به‌م جۆره بۆچونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و مادانه‌وه خسته‌ڕوو. ماده‌ی 23، له‌مانگی ده‌ی ساڵی پاردا په‌سه‌ندكرا....
درێژه
د.ره‌ئوف عوسمان: تیرۆریستان به‌و كاره‌یان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه جه‌نگی مه‌زهه‌بی و تایفیی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ عیراق13/6/2009
پاشئه‌وه‌ی دوێنێ 12/6 له نوێژی هه‌ینیدا تیرۆرستێك له‌مزگه‌وتی شه‌واف د.حارس عوبه‌یدی سه‌رۆكی كوتله‌ی ته‌وافق-ی له‌په‌رله‌مانی عیراق شه‌هید كرد، سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسییه باڵاكانی عیراق و كوتله سیاسی و په‌رله‌مانیه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد.
له‌وباره‌یه‌وه د.ره‌ئوف عوسمان په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆریستان به‌و كاره‌یان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه جه‌نگی مه‌زهه‌بی و تایفیی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ عیراق....
درێژه
په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌ت له‌چوار یاسا، ته‌نها یاسای نه‌وت و غازی ناردووه بۆ په‌رله‌مان13/6/2009
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز له په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی داوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به بوونی پاشكۆكان له پڕۆژه یاسای نه‌وت‌و غازدا، ئاشكراشیده‌كات كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێشتری نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌بوو تا كۆتایی مانگی ئایاری (2007) چوار یاسای تایبه‌ت به نه‌وت غاز بگه‌یشتایه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام ته‌نها یاسای نه‌وت‌و غاز نێردراوه.
د. بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ده‌نگوباسی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه په‌رله‌مانی عیراق یاسای نه‌وت‌و غازی ناردۆته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا بزانرێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه حكومه‌ت ناردویه‌تی پاشكۆكانی له‌گه‌ڵدا بووه، به‌ڵام ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه پاشكۆكانی له‌گه‌ڵدایه‌و هیچ زیاده‌یه‌كی تریان نه‌خستۆته‌سه‌ر كه دیراسه‌ی بكه‌ن....
درێژه
رواندزی، له توانای هێزه عیراقییه‌كان به‌گومانه13/6/2009
فریاد رواندوزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق گومانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به توانای هێزه عیراقییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسێی ئه‌منی له پارێزگاكانی موسڵ و دیاله دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاره‌كاندا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.
رواندوزی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی ئاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانیان ده‌ربڕیوه بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی شاره‌كان دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وتووێژه‌كانی نێوان به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و 3 وه‌زاره‌ته روون و شه‌فافانه بوون و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له ماوه‌ی داهاتوودا هێزه عیراقییه‌كان ده‌توانن به‌رپرسیارێتی ئه‌منی وه‌ربگرن....
درێژه
حكومه‌ت هه‌ر نیه‌تێكی تری هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواری بودجه بكات13/6/2009
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ نایاسایی و ناده‌ستوری بڕیاره‌كه‌ی روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م بڕیاره نایاساییه چونكه كه‌مكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی بودجه ئه‌ركی په‌رله‌مانی عیراقه نه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ر نیه‌تێكی تری هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواری بودجه بكات ئه‌مه‌ش ده‌ستوری عیراق ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی فیدڕاڵی به گرنگییه‌وه ناڕوانێته به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ماده‌ی 140 و به‌بیانووی كورتهێنانی بودجه‌و دابینكردنی پاره بۆ میلشیای ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون....
درێژه
موحسین سه‌عدون له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستانی نوێ13/6/2009
موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیش له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستانی نوێ باوه‌ڕی خۆی پیشاندا كه ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه چاوه‌ڕوانی زیادكرنی بودجه‌ی ماده‌ی 140 بوون په‌له‌بكرێت له‌قۆناغی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و كارئاسانییان بۆ بكرێت، نه‌ك بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه كه‌به‌هه‌وڵی جه‌نابی مام جه‌لال و برایانی تر بڕیاره‌كه راگیرا، بێگومان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌لای هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروستكرد....
درێژه
چه‌ند لاوه به جۆرێك له جۆره‌كان فشار له‌سه‌ر نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌گشتی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه13/6/2009
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر رایگه‌یاند، له ئێستادا له چه‌ند لاوه به جۆرێك له جۆره‌كان فشار له‌سه‌ر نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌گشتی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه به مه‌به‌ستی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی رۆڵی چاودێریكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران". گوتیشی " جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ خالد عه‌تییه پێشنیازێكی خسته‌رِوو بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی به سێ قۆناغدا تێپه‌رِێت و راسته‌وخۆ وه‌زیره‌كان بانگ نه‌كرێنه ئه‌نجومه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه". ...
درێژه