بودجه‌ی عێراق به 67 ملیار دۆلار په‌سه‌ند كرا 27/01/2010 - 12:04
|
27/1/2010
دوای چه‌ندین دانیشتن‌و كۆبونه‌وه، سه‌رئه‌نجام بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2010 به‌كۆی ده‌نگی گشت لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا..
له‌وباره‌یه‌وه تانیا ته‌ڵعه‌ت تایبه‌ت بۆ سایتی چاو‌دێر وتی:
به‌كۆی ده‌نگ ده‌نگدرا بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌ڕێككه‌وتنی ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان، كه‌توانرا بودجه‌كه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانرا خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و خاڵانه‌شی گرنگ بوون به‌لای ئێمه‌وه بۆ كورد ئه‌وه بوو كه‌له سه‌دا 17 كه چه‌سپێنرا. ... درێژه
|
|
گه‌رگه‌ری: تا بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت كاری ئه‌نجومه‌ن ته‌واو نابێت 26/01/2010 - 10:49
|
ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی دووپاتیكرده‌وه، تا بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ند نه‌كرێت، ته‌مه‌نی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واو نابێت.
(عه‌بدولمحسین سه‌عدون گه‌رگه‌ری) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ دووپاتیكرده‌وه، ته‌مه‌نی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واو نابێت، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه ده‌نگی گشتی له‌سه‌ر نه‌درێت. ... درێژه
|
|
سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ ئه‌نجامێكی بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن دورخراونه‌ته‌وه نابێت 26/01/2010 - 10:47
|
26/1/2010
بڕیارده‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان دوپاتی كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، هیچ ئه‌نجامێكی نابێت بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن دورخراونه‌ته‌وه، چونكه بڕیاری كۆتایی لای دادگایه. سیروان زه‌هاوی تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر وتی:
به‌بڕوای من سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێم وانیه هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست بكات، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دادگا چه‌ند هاوڕایه له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری، ئه‌مریكا خۆشیان ده‌ڵێن: ... درێژه
|
|
نوێنه‌رێكی كورد: ئه‌گه‌ر 30 مانگ بودجه په‌سه‌ندنه‌كرێت، ئه‌وا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ده‌مێنته‌وه 25/01/2010 - 01:57
|
25/1/2010
ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی هۆشداری ئه‌وه‌یدا، كه ئه‌گه‌ر تا 30 ئه‌م مانگه بودجه‌ی گشتی عێراقی فیدراڵ په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ده‌مێنته‌وه.
(ئاڵا تاڵه‌بانی) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م گرفته ته‌كنییه‌كانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، مكوڕه له‌سه‌ر په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه و دواخستنی. ... درێژه
|
|
تەیفور: كیمیابارانكردنی هەڵەبجە جینۆساید بوو دژی كورد 25/01/2010 - 12:09
|
25/1/2010
لەمیانی پێشوازیكردنی لە سەرۆكی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق عارف شاهین، ئەمە و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق عارف تەیفور دووپاتیكردەوە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە یەكێكە لە تاوانەكانی جینۆساید نەوەك تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتی و بەس چونكە تاوانەكە تا ئەوپەڕی قێزەونی دەرهەق بە لەناوبردنی بە كۆمەڵی گەلی كوردی تێدا ئەنجام درا و یەكێكە لە تاوانە هەرە گەورەكان لەوەتەی جەنگی دووەمی جیهانییەوە. ... درێژه
|
|
رواندزی : سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن له چوارچێوه ده‌ستور ده‌رناچێت 24/01/2010 - 01:59
|
24/1/2010
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م كێشه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كاندید‌و قه‌واره سیاسییه‌كان ره‌نگه نه‌توانێت هیچ بڕیارێك به‌سه‌ر لایه‌نی عێراقیدا بسه‌پێنێت، چونكه كێشه‌كه‌پرسێكی یاسایی و ده‌ستورییه.
گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (فریاد رواندزی) له‌لێدوانیكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند،" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا یاریكه‌رێكی به‌هێزه، هه‌میشه رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كان، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه، پرسێكی یاسایی و ده‌ستورییه". ... درێژه
|
|
سه‌نگی كورد وایكردووه قه‌واره عێراقییه‌كان سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن 24/01/2010 - 01:58
|
24/1/2010
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد رۆڵی كاریگه‌ر و سه‌نگی خۆی هه‌یه، بۆیه لیسته عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كورد دا هه‌بێت نموونه‌ی ئه‌مه‌ش له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رۆكی چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی سیاسی عێراقی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، عه‌مار حه‌كیم پێشنیازی دامه‌زراندن یاخود پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن كێشه دروست نه‌بێت و پشتگیری حكومه‌تی نوێ بكرێت. ... درێژه
|
|
مه‌حمود عوسمان: ئه‌مه‌ریکا مافی خۆیه‌تی نیگه‌رانی باردۆخی عێڕاق بێت 24/01/2010 - 01:56
|
24/1/2010
دکتۆر "مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشنیار و نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژادنه‌کانی داهاتوو، ده‌ڵێت: ئه‌مه ده‌ست‌تێوه‌ردان نییه و ئه‌مه‌ریکا مافی خۆیه‌تی نیگه‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت.
مه‌حمود عوسمان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆ زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری روون کرده‌وه، "ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌کان به رێک و پێکی به‌ڕێوه‌بچێت و حکومه‌ت دابمه‌زرێت تاکو ئه‌وانیش بتوانن هێزه‌کانی خۆیان له عێڕاق بکشێننه‌وه." ... درێژه
|
|
سه‌رجه‌م قه‌واره‌كان سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان 24/01/2010 - 01:52
|
24/1/2010
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوپه‌یمانی له‌نێوان لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردستان به‌دوور ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر ڕایه‌گه‌یاند:
مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ئیئتلافێكی یه‌كگرتوو له نێوان لایه‌نه سیاسی‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردستان به‌دوور ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌وارانه سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی غێراق. ... درێژه
|
|
نوێنه‌رێكی كورد لێدوانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای به ده‌ستوه‌ردان له ده‌ستوور وه‌سفكرد 21/01/2010 - 11:27
|
(21/1/2010)
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی، لێدوانه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای به ده‌ستوه‌ردان له ده‌ستووری عێراق وه‌سفكرد.
(عه‌بدولمحسین سه‌عدون گه‌رگه‌ری) ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لێدوانێكدا بۆ سایتی (خه‌به‌ر) بۆچوونه‌كانی (كریسۆڤه‌ر هێل)ی باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به ده‌ستوه‌ردان له ده‌ستووری عێراقی وه‌سفكرد، له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كیانه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. ... درێژه
|
|
ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2010 به‌دوور ده‌زانرێت 20/01/2010 - 10:21
|
(20/1/2010)
ئه‌ندامێكی فراكسێونی هاوپه‌یمانی كوردستان به دوری زانی ده‌نگ له سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2010 بدرێت .
(تانیا ته‌لعه‌ت ) ئه‌ندامێكی فراكسێونی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌ڕله‌مانی عێراق تایبه‌ت به نه‌وای راگه‌یاند ؛پێناچێت له دانیشتنی سبه‌ینی ی په‌ڕله‌ماندا ، فراكسێونه‌كان كۆده‌نگبن له سه‌رپه‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2010 .
وتیشی" خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ یاسای بودجه كراوه‌و ته‌نها ئه‌وه ماوه ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین و سبه‌ینێش ده‌نگی له‌سه‌ر ناده‌ین , چونكه هه‌ندێ خاڵ هه‌یه تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆك نین , له‌وخاڵه نانكۆكانه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك نه‌هێلێت نه‌وته‌كه له‌سه‌ر خاكی تێپه‌ڕێت له میزانیه‌ی ئه‌و شوێنه ده‌بڕدرێت". ... درێژه
|
|
هاتنی ناوی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له لیستی دورخراواندا ره‌تكرایه‌وه 19/01/2010 - 12:32
|
(19/1/2010)
په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵا عه‌لیاوه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینی تایبه‌ت به‌بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری له‌لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه ناوی په‌رله‌مانتاران"عه‌بد موتله‌گ ئه‌لجبوری‌و یۆنادم كه‌ناو عه‌لی ئه‌لده‌باغ"ی له‌خۆگرتبێت و ووتی " به شێوه‌یه‌كی ورد لیسته‌كه‌مان وردبین كردووه ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی تێدا نه‌بوو چه‌ند هه‌وڵێك دزه‌ی كردووه له‌م لاو له‌و لاوه به تایبه‌ت پڕووپاگه‌نده‌ی هه‌ندێك له كه‌ناَله ئاسمانیه‌كان كه نایه‌نه‌وێت ئاشتی و ئازادی له عێراقدا به‌رقه‌رار بێت وخوازیارن ئاگره‌كه زیاتر خۆش بكه‌ن , ناوی هه‌ندێك كه‌سایه‌تیان بردووه كه به قسه‌ی ئه‌وان بڕیاری لێپرسینه‌وه‌و داپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه له‌وانه‌ش ( دكتۆر عه‌لی ئه‌لده‌باغ و عبد موتڵه‌گ ئه‌لجه‌بوری و مامۆستا وه‌ساب شاكر و یوناده‌م یوسف كه‌نا )". ... درێژه
|
|
رواندزی: بڵاوه‌پێكردنی هێزی توركیا و میسر، دژی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منیه 19/01/2010 - 10:42
|
(19/1/2010)
گوته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه، سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق فیدڕاڵ، بۆ (توركیا و میسر) به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی هێزی هاوبه‌شی ئه‌م دوو وڵاته بێت له‌عێراق.
گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان (فریاد رواندزی) ره‌تیكردوه كه سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ (جه‌لال تاڵه‌بانی) بۆ (توركیا و میسر) به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بێت له‌باره‌ی بڵاوپێكردنی هێزه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر خاكی عێراق بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو. ... درێژه
|
|
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوابخرێت 18/01/2010 - 10:29
|
(18/1/2010)
په‌ڕله‌مانتارێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان پێشبینی ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوابخرێت.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ فریاد ره‌واندزی په‌ڕله‌مانتاری فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌ڕله‌مانی عێراق رایگه‌یاند:" لیژنه‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس و حكومه‌تی عێراق له كاره‌كانیاندا دوا كه‌وتوون، له‌به‌رئه‌وه پێده‌چێت واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابكه‌وێت"، وتیشی لیژنه‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس مه‌به‌ستی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بوه، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی لاوه‌كی وایكردوه كاره‌كانی حكومه‌ت دوابكه‌وێت. ... درێژه
|
|
هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مان له زافر ئه‌لعانی ده‌درێت 18/01/2010 - 10:24
|
(18/1/2010)
هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆده‌نگییان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی حه‌سانه له‌سه‌ر ئه‌لعانی به‌و هۆیه‌ی هێرشه‌كانی ته‌نیا بۆ سه‌ر یه‌ك لایه‌ن نه‌بووه، بگره بۆ سه‌ر هه‌موو كه‌سایه‌تی و نه‌ته‌وه‌كانی عیراق بووه و گفتوگۆكان تا ئێستا به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه كه سكاڵا دژی زافر ئه‌لعانی تۆمار بكرێت له دادگا
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه‌كانی نێو په‌رله‌مان كۆكن له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه له په‌رله‌مانتار زافر ئه‌لعانی. ... درێژه
|
|