بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی ئێراق له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ نه‌وا ته‌ئكیدی كرده‌وه : تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێكنه‌كه‌وتوون له سه‌ر میكانزمێك سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی شه‌هرستانی و چه‌ند كه‌سێك رێگرن له به‌رده‌م مه‌سه‌له‌ی بانگهێشتكردنی .
چاودێران پێیانوایه شه‌هرستانی به‌پشتیوانی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نێو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان خۆی له بانگهێشتكردنی په‌رله‌مان و لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌دزێته‌وه .















