ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ نایاسایی و ناده‌ستوری بڕیاره‌كه‌ی روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م بڕیاره نایاساییه چونكه كه‌مكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی بودجه ئه‌ركی په‌رله‌مانی عیراقه نه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ر نیه‌تێكی تری هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواری بودجه بكات ئه‌مه‌ش ده‌ستوری عیراق ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی فیدڕاڵی به گرنگییه‌وه ناڕوانێته به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ماده‌ی 140 و به‌بیانووی كورتهێنانی بودجه‌و دابینكردنی پاره بۆ میلشیای ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون، پاره‌ی ماده‌ی 140 ده‌بڕێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت حكومه‌تی فیدڕاڵی كه‌مته‌رخه‌مه له‌ئاست ئه‌و ماده ده‌ستورییه، ئه‌م خاڵه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌حكومه‌تی فیدڕاڵ ئاماده‌یه به‌بێ گوێدانه یاسا و ده‌ستوری عیراق پاره‌ی تری بودجه ئاڵوگۆڕ بكات و ئه‌گه‌ر كاری وا سه‌رگرێت كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه بێگومان مه‌ترسی ده‌ره‌كی زۆره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه كاری لایه‌نێكه كه خۆی به‌دۆستی كورد ده‌زانێت، ئاخۆ نه‌یاره‌كانمان هه‌ڵوێستیان چۆن بێت، چونكه حساب نه‌كردن بۆ یاسا‌و ده‌ستور پێشێلكردنی گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.















