ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز له په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی داوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به بوونی پاشكۆكان له پڕۆژه یاسای نه‌وت‌و غازدا، ئاشكراشیده‌كات كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێشتری نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌بوو تا كۆتایی مانگی ئایاری (2007) چوار یاسای تایبه‌ت به نه‌وت غاز بگه‌یشتایه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام ته‌نها یاسای نه‌وت‌و غاز نێردراوه.
د. بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ده‌نگوباسی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه په‌رله‌مانی عیراق یاسای نه‌وت‌و غازی ناردۆته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا بزانرێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه حكومه‌ت ناردویه‌تی پاشكۆكانی له‌گه‌ڵدا بووه، به‌ڵام ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه پاشكۆكانی له‌گه‌ڵدایه‌و هیچ زیاده‌یه‌كی تریان نه‌خستۆته‌سه‌ر كه دیراسه‌ی بكه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت‌و غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "یاسای نه‌وت‌و غاز چوار پڕۆژه‌یه هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه نه‌بێت له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت، چونكه كاتی خۆی ڕێككه‌وتنێك ئیمزا كراوه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا له‌مانگی شوباتی (2007) كه ده‌بێت ئه‌و چوار پڕۆژه‌یاسایه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت‌و تا مانگی ئایاری (2007) بگه‌نه په‌رله‌مان‌و په‌سه‌ند بكرێن."
ئاماژه‌ی به چوار پڕۆژه‌كه‌ش كرد كه له‌وانه (یاسای نه‌وت و غاز، یاسای دابه‌شكردنی داهاتی عیراق، یاسای دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت، یاسای دامه‌زراندنی كۆمپانیای نیشتمانی عیراق).
وتیشی: "حكومه‌ت ته‌نها یاسای نه‌وت‌و غازی ناردۆته په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانیش ڕه‌وانه‌ی كردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، له (93%) ی ئیداره‌دانی بیره نه‌وتیه‌كان ده‌داته كۆمپانیای نیشتمانی عیراق‌و له (7%) بۆ هه‌رێمه‌كان‌و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كان ده‌بێت".
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه كێشه‌ی داهاتی نه‌وت‌و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی له‌نێوان حكومه‌تی عیراق فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستاندا ماوه‌ته‌وه.















