په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ماده‌ی 23، سیروان كاكه‌یی عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان تۆمه‌تبارده‌كات كه نه‌یانویستوه ماده‌ی 23 بگاته ئه‌نجام، چونكه له‌قازانجی ئه‌وان نه‌بووه.
23 له‌مپه‌رێك بوو بۆ 140
له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه سیروان كاكه‌یی ده‌ڵێت «هه‌ردوو ماده‌ی 23و 24 له‌دورو نزیك، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه نییه». سیروان كاكه‌یی به‌م جۆره بۆچونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و مادانه‌وه خسته‌ڕوو. ماده‌ی 23، له‌مانگی ده‌ی ساڵی پاردا په‌سه‌ندكرا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌مانگی ته‌موزدا ماده‌ی 23 ڤیتۆی كرد. بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی ماده‌ی 23، بریتییه له‌دابه‌شكردنی وه‌زیفه گشتییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 32% بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و 4% بۆ مه‌سیحی‌و دیاریكردنی ته‌جاوزو پێداچونه‌وه به‌تۆماری ده‌نگده‌ران. به‌ڵام پاش 34كۆبونه‌وه‌و چوارمانگ كاركردن لیژنه‌كه نه‌یتوانی له‌هیچ كام له‌و خاڵانه‌دا بگاته ئه‌نجام.
سیروان كاكه‌یی پێیوایه ماده‌ی 23 بۆ دروستكردنی گرفت بووه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140. به‌بڕوای ئه‌و، عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك به‌قازانجی ئه‌وان ته‌واونابێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «ئه‌وان ده‌یانویست رێبگرن له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌بێت، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات».
كاكه‌یی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان نه‌یانویستوه ماده‌ی 23 بگاته ئه‌نجام، چونكه له‌قازانجی ئه‌واندا نه‌بووه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی «له‌ماده‌كه‌دا هاتووه نابێت كاره‌كانی لیژنه‌ی ماده‌ی 23، پێچه‌وانه بوه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده ده‌ستورییانه‌ی تایبه‌تن به‌شاری كه‌ركوكه‌وه». ئه‌وه‌ش به‌هێمایه‌ك بۆ زیندوێتی ماده‌ی 140 ده‌زانێت.
گه‌مه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی كورد
به‌بۆچونی هه‌ندێك پارله‌مانتاری كورد، ماده‌ی 23 له‌ئاكامی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی كوردی بووه، به‌ڵام كاكه‌یی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌یه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی له‌كۆی 275 ئه‌ندام پارله‌مانی عێراق، كورد نزیكه‌ی 60 كورسی هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێت «ده‌بێت بزانین قه‌باره‌و ژماره‌ی ئێمه له‌ناو پارله‌ماندا زۆر نییه‌و، بڕیاره‌كانیش به‌ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه». هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد گفتوگۆكردن‌و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ماده‌ی 23، حاڵه‌تێكی سیاسی بووه، چونكه «هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌وانه‌شی كه هاوپه‌یمانی كوردن‌و له‌ڕێكه‌وتنی چوار قۆڵیدان، له 22/7/2008 كۆكبون له‌سه‌ر ده‌ركردنی ماده‌ی 24».
كاكه‌یی، هاوڕانییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌و حاڵه‌ته بۆ لاوازیی‌و ناكامڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی كورد بگه‌ڕێته‌وه، هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كاریگه‌ری ئیقلیمی‌و لایه‌نی تر له‌سه‌ر حوكمڕانانی عێراق هه‌یه‌و قۆناغی موعاره‌زه‌و حكومه‌تیش به‌جیاواز ده‌زانێت. له‌وباره‌یه‌وه وتی «ئه‌وانه‌ی كاتی موعاره‌زه دۆست‌و هاوپه‌یمانی ئێمه بوون، له‌كاتی هاتنه پێشی مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانیدا پاشه‌كشه‌یان كردووه». هه‌روه‌ها وتیشی «هیچ كاتێك رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر مه‌سائیله قانونی‌و ده‌ستورییه‌كان خۆی ناگرێت».
ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت
به‌ڕای چاودێرانی سیاسی، جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك له‌كۆی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، بۆ ئه‌وه‌بوو عه‌ره‌به‌كان سه‌رجه‌می قورسایی خۆیان له‌و شاره‌دا چڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام كاكه‌یی هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات بابه‌ته‌كه به‌و جۆره نابینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نێت «عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان ویستیان هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌كبخه‌ن، چونكه ده‌یانزانی زۆرینه به‌ده‌ستناهێنن».
بڕیاره مانگی ده‌ی ئه‌مساڵ سه‌رژمێریی گشتی‌و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌رئه‌وه پارله‌مانتاره‌كه بۆچونی وایه نابێت كه‌ركوك له‌و هه‌ڵبژاردنانه داببڕێنرێت، بۆیه ده‌ڵێت «بۆچونێك هه‌یه هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ر نرخێك هه‌یه، له‌كه‌ركوكدا بكرێت».
كاكه‌یی، سه‌رژمێریی به‌خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ زۆر كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌زانێت، جگه‌له‌وه باسی له‌وه‌كرد تائێستا نزیكه‌ی دۆسیه‌ی 40 هه‌زار خێزانی ئاواره له‌نوسینگه‌ی كه‌ركوكی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، وتیشی «ئه‌وكاته ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئاشكرا ده‌بێت».
داوای نامه‌نتیقی ده‌كرێت
هه‌رچه‌نده ماده‌ی 23و 140 له‌ئارادان، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تائێستا سێ رێكه‌وتننامه‌یان له‌باره‌ی ته‌جاوزو دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و چاره‌نوسی هێزه‌كانی ئاسایشی كورده‌وه ئیمزا كردووه. سیروان كاكه‌یی، ئه‌و رێكه‌وتنانه به‌ڕێكه‌وتنێكی سیاسی لۆكاڵی ده‌زانێت‌و روونیكرده‌وه لایه‌نه سیاسییه «نه‌یاره‌كان» له‌به‌غدا ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بكه‌نه كێشه‌یه‌كی عێراق‌و ئیقلیمی، بۆ ئه‌وه‌ی «مه‌سه‌له‌كان زیاتر ئاڵۆزبكه‌ن‌و گه‌وره‌تری بكه‌ن».
سیروان كاكه‌یی، پێیوایه عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان كاتێك ناكۆك ده‌بن له‌گه‌ڵ كورددا‌و دواتر هه‌وڵی رێكه‌وتن ده‌ده‌ن، داوای «شتی زیاد له‌وه‌ی مه‌نتیقه‌و مه‌عقوڵه له‌ئێمه ده‌كه‌ن». داواكاریشه له‌به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی گه‌وره‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كه‌ركوكدا بكرێت.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه، له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی 2/12/2007ی نێوان لیستی كوردی‌و عه‌ره‌بی له‌كه‌ركوك، باس له‌ده‌ركردنی ئاسایشی كورد‌و نه‌مانی ته‌جاوزكراوه، له‌كاتێكدا ماده‌ی 23 باسی دیاریكردنی ته‌جاوزی كردووه. له‌وباره‌یه‌وه، كاكه‌یی وایبۆده‌چێت له‌ناوچه جێناكۆكییه‌كان ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی واقیعی حاڵ بكرێت تا «له‌ڕوی سیاسیی‌و ده‌ستورییه‌وه یه‌كلاده‌كرێنه‌وه». هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی هێزی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان‌و رێكه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی «له‌كاتێكدا خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه له‌و شوێنانه ته‌واجودی هه‌بووه، له‌به‌غدا هیچ هێزو سوپا‌و ته‌شكیله‌یه‌كی عه‌سكه‌ری وجودی نه‌بووه».
پلانی كورد‌و زیندوبوونه‌وه‌ی به‌عس
پاش ئه‌وه‌ی ماده‌ی 23 له31/5 كۆتایی به‌كاره‌كانی هات‌و نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، رۆژی دواتر لایه‌نی كوردی‌و توركمانی‌و مه‌سیحی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارله‌ماندا كۆبونه‌وه. كاكه‌یی كه به‌نوێنه‌رایه‌تی كورد به‌شداربوو، رایگه‌یاند له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا ره‌خنه‌ی له‌لایه‌نی عه‌ره‌بی‌و توركمانی گرتووه كه ته‌نها كار بۆ خواسته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن بێ له‌به‌رچاوگرتنی داوا‌و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی به‌رانبه‌ر. سه‌رۆكی پارله‌مانیش له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تی «ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی راست نییه، چونكه كه تۆشتێكت ده‌وێ ده‌بێت بزانی لایه‌نه‌كه‌ی تریش شتی خۆی ده‌وێت».
پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی ماده‌ی 23، جارێكی دیكه كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه پارله‌مانی عێراق، تا یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌كه دابنرێت. له‌م مانۆڕه سیاسیه‌شدا به‌وته‌ی كاكه‌یی، كورد ده‌بێت كار‌و خه‌باتی زیاتر‌و هاوپه‌یمانێتی نوێ بكات، تا ئاراسته‌ی كاره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ته‌واوبن. سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و قۆناغه نوێیه، وتی «لیستی هاوپه‌یمانی پێشوه‌خت سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی دیراسه كردووه، به‌رچاوڕونییه‌كیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه‌دا بكه‌ین، كه دێته پێشه‌وه». سه‌رباری ئه‌و بۆچونه‌شی، وتی «ده‌بێت ئاماده‌كاریی هه‌بێت‌و ژیرانه بچینه پێشه‌وه، تا مه‌سه‌له‌كه به‌قازانجی خۆمان ته‌واوبكه‌ین».
پارله‌مانتاره‌كه‌ی كورد، هێما بۆ مه‌ترسییه‌كه‌ی نوێ ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه «ماوه‌یه‌كه حیزبی به‌عس له‌عێراقدا هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داوه، ئێستا خه‌تێكی به‌عسی روون به‌دیاركه‌وتوه». مه‌ترسییه‌كه‌دا له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا خه‌ڵكی «به‌عسی گه‌وره به‌ناوی لیست‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه خزاونه‌ته ناو لیسته‌كانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ شۆڤێنیه‌كان بۆ دژایه‌تی كورد رێكه‌وتوون».
سیناریۆی موسڵ...یارییه ترسناكه‌كه
له‌مانگی رابردودا عه‌ره‌به‌كانی شاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتی‌و لیستیان بۆ هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كه‌ركوك پێكهێنا، هه‌ندێك چاودێری باری كه‌ركوكیش ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه، به‌سه‌ره‌تایه‌ك ده‌زانن بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی موسڵ له‌كه‌ركوك، به‌ڵام سیروان كاكه‌یی، رای وایه عه‌ره‌به‌كان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه بتوانن هه‌مان سیناریۆی كه‌ركوك له‌موسڵ دووباره بكه‌نه‌وه. له‌وباریه‌وه ده‌ڵێت «موعاده‌له‌یه‌كی چه‌واشه‌یه پێمانوابێت ئه‌وه‌ی له‌موسڵ چووه پێش له‌كه‌ركوكیش ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌لاله‌ت له‌كاڵفامی سیاسی ده‌كات‌و یارییه‌كی زۆر ترسناكیشه». سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا، كورد قورسایی خۆی له‌به‌غدا ده‌كێشێته‌وه‌و له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن، سیروان كاكه‌یی بۆچونی وایه ئه‌و حاڵه‌ته رونادات، چونكه «ئه‌و تیمه‌ی له‌به‌غدا دانراوه به‌رپرسیارێتی مه‌سه‌له‌ی كوردی له‌ئه‌ستۆیه‌و كاری خۆی ده‌كات». داواش ده‌كات ئه‌و دووكاره تێكه‌ڵنه‌كرێت‌و هه‌ر تیمه‌و كار‌و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌جێبهێنێت».
ماده‌ی 23
لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه له‌حه‌وت پارله‌مانتار (2كورد، 2عه‌ره‌ب، 2توركمان‌و مه‌سیحیه‌ك) پێكهاتووه.
یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه له‌كه‌ركوك له‌مانگی 2/2009 ئه‌نجامدراو له‌كه‌ركوك‌و به‌غدا تا 31/5، تێكڕا 34 كۆبونه‌وه‌ی ره‌سمییان ئه‌نجامداوه.
كاری لیژنه‌كه ئاماده‌كردنی راپۆرتێك بووه بۆ پارله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و وه‌زیفه‌و دیاریكردنی ته‌جاوزو پێداچونه‌وه به‌تۆماری ده‌نگده‌ران، تا كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دیاری















