به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ردوو په‌رله‌مانی عیراق و كوه‌یت كۆببنه‌وه.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ده‌نگوباس، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و وتی: "له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه".
وتیشی: "بڕیاره به‌مزووانه وه‌فدێكی په‌رله‌مانی عیراق كه له نوێنه‌رانی هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان پێكده‌هێنرێت سه‌ردانی كوه‌یت بكات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی كۆببێته‌وه".















